گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی دوو ماتۆڕسواری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ دوو ماتۆڕسوار برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب لاریدۆ و ماتۆڕسکیلێک لە نزیک قوتابخانەی شەهید ئارام لەناو شاری کەلار دووکەس برینداربوون کە لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکەبوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بێمۆڵەتە و بە ئاراستەی پێچەوانە هاتووە ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ لە رێگای لاوەکیەوە هاتووەتە سەر رێگای سەرەکی و رووداوەکە روویداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە”.

 

بابەتی پێشتر

بکوژی هاوڵاتییەکەی گوندی گەورەدێی شارباژێر خۆی رادەستی پۆلیس کرد

بابەتی دواتر

هەڵمەتی کوتان دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share