بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، لە گوندی زیناڤا لە قەزای شێخان كەسێك برایەكی خۆی كوشتووە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، رووداوەكە پەیوەندی بە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەبووە و لە ئێستادا تەرمی كوژراوەكە گەیەندراوەتە پزیشكی دادی دهۆك و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستپێكراوە.