بەرهەم ساڵح بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەكانەوە بەشداریی لوتكەی ئاووهەوای نەكرد

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دوایین ساتدا بەشداریکردنی لە لوتکەی ئاووهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان لە گلاسکۆی سکۆتلەندا هەڵوەشاندەوە، هۆکارەکەشی دۆخی ئەمنیی عێراق و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی دوای هەڵبژاردنەکانە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بەرهەم ساڵح بەشێوەیەکی کتوپڕ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی ئاووهەوا دا، لەکاتێکدا بڕیاربوو وتارێکی لەو لوتکەیەدا هەبێت.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوای لەسەرە، بەڵام بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە دوایین ساتەکاندا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردنی لە COP26 دا.

بەپێی سەرچاوەکە هۆکاری بڕیاری بەشدارینەکردنی لە لوتکەی گلاسکۆ بۆ ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی دیالە و کەرکوک، قەیرانی سیاسیی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و هێرشەکانی ئەمدواییەی داعش دەگەڕێتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

دروستکەرانی بەرهەمە جوانکارییەکان، هەرگیز خۆیان بەکاریناهێنن!

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران زیان و قەربووی لافاوەكە و گرفتی دەرچووان تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق مووچەی مانگی 11 دابەشدەكات

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی خانەنشینان بەو 100 هەزار دینارە زیادەیەشەوە كە حكومەتی…
Total
0
Share