داعش دوو بیرە نەوتی لە کەرکوک تەقاندەوە

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاند کە چەکدارانی داعش دوو بیرە نەوتییان لە پارێزگای کەرکوک لەو ناوچانەی ناکۆکی لەسەرە لەنێوان هەولێر و بەغداد تەقاندووەتەوە.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاوییانکردەوە کە ئەندامی ڕێکخراوی داعش دوو بۆمبی چێنراوییان لە دوو بیری نەوتی کێڵگەی خەبازیان تەقاندەوە کە دەکەوێتە باشور ڕۆژئاوای کەرکوک.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو دوو بیرە نەوتە ئاگر کەوتووەتەوە و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.

لە ساڵی 2014دا عێراق لە چوارچێوەی ئەو ناوچانەی کە ڕێکخراوی داعش کۆنترۆڵی کردن، کێڵگەی خەبازی کەرکوکیشی کۆنترۆڵ کرد و لە کۆتایی کانونی دووەمی ساڵی 2015دا هێزەکانی پێشمەرگە ئەو کێڵگەیەیان کۆنترۆڵ کردەوە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ شاندی باڵای هەرێم دەگاتە بەغداد

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، چوارشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share