بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە فڕۆکەیەک لە کەوتنەخوارەوە نزیکبووەوە و دەیان سەرنشین برینداربوون

بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەمریکا لە کەوتنەخوارەوە نزیکبووەوە و 36 کەس برینداربوون.

خزمەتگوزاری فریاکەوتنی پزیشکی لە فڕۆکەخانەی هۆنۆلۆلۆ بڵاویکردەوە، “فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری سەر بە هێڵێ ئاسمانی هاوای ئاسمانی ئەمریکی لە میانەی گەشتێکیدا بۆ فڕۆکەخانەکەمان رووبەڕووی رەشەبای بەهێز و کەشوهەوای خراپ بووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “فڕۆکەکە لە جۆری ئێرباس-A  300 ، بووە و 278 سەرنشین و 10 ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی لەخۆی گرتووە، لە ئاسماندا رووبەڕووی جوڵەی زۆر بووەتەوە و بەو هۆیەوە ئەو سەرنشینانەی خۆیان نەبەستووەتەوە زیانیان بەرکەوتووە”.

باسی لەوەشکرد، “لە رووداوەکەدا 36 کەس برینداربوون، برینی 10 کەسیان سەختە”.

لە دوای رووداوەکە توانرا فڕۆکەکە بە سەلامەتی بنیشێتەوە و بریندارەکانیش بۆ چەند نەخۆشخانەیەکی جیاواز بگوازرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆكرانیا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ فڕۆكه‌یه‌كی له‌ ئه‌فغانستان ڕفێندرابێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ ڕفاندنى فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له‌ ئه‌فغانستان ده‌كات، ڕوونكردنەوە لەبارەی لێدوانی…
زیاتر ببینە

دوای چەند کاتژمێرێک لە پێکهێنانی حکومەت سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستیلەکارکێشایەوە

دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی پێکهێنانی کابینەی حکومەتەکەی، سبێستیان لۆکارنۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا دەستی لەکارکێشایەوە. کۆشکی ئێلیزێ…
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share