پوتین ناڕاستەوخۆ پشتگیری ترەمپ دەکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا

چاوپێکەوتنێکی ترەمپ و پوتین دوو ساڵ پێش ئێستا

ڤیلادمێر پوتین، ئەگەرچی بە ڕاستەوخۆ ئاشکرای نەکرد کە پشتگیری چ کاندیدێک دەکات تا ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، بەڵام وتی ڕوسیا بڕوای بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەیە لەگەڵ ئەمریکا ئەمەش ترەمپ چەند جارێک باسی لێوەکردووە.

پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دەزانین کە سەرۆکی ئێستا زۆر جار لە بەرژەوەندیی بەهێزبوونی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و رووسیا قسەی کردووە، ئێمە بەوە دەزانین، ئەو لە یەکەم هەڵمەتیشدا لە کۆشکی سپی باسی لەوە کرد”.

پوتین لێدوانەکەی خۆی تەمومژاویکرد تا نەبێتە پشتگیری بۆ هیچ کاندیدێک و ڕایگەیاند، هەر کەسێک هەڵبژێردرێت بۆ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا متمانەی خەڵكی ئەمریکای بە دەستهێناوە و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین”.

لە دوای هەڵبژاردنی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی پێشوتری ئەمریکادا پرسی دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکەدا بوو بە دۆسییەکی گرنگ و ترەمپ سادەتر لەوەی لە میدیا و حزبی دیموکراتەکانەوە دەوترا لە بابەتەکەی دەڕوانی، تا کاتێکیش وتی، خۆی پرسیاری لە پوتین کردووە و ئەویش وتویەتی “نا ڕوسیا دەستوەردانی نەکردووە”.

 

بابەتی پێشتر

ئایا لە ئەمریکا جەنگى ناوخۆ ڕودەدات؟

بابەتی دواتر

ئۆباما چاو لە قوباد تالەبانى و لاهور شێخ جەنگى دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share