هەوڵی كەمكردنەوەی تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیەكیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی رسوماتی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیان پێكهێناوە.

لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆ، تاڕق روبەیعی بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆ بڕیاریداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك كە دەستبەجێ دەستبەكارببێت و بەدواداچوون بۆ پرسی كەمكردنەوەی رسوماتی سەر هاوڵاتییان بكات.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لیژنەكە كاردەكات لە بواری دیاریكردنی تێچووی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری و كەمكردنەوەی ئەو رسوماتە، بۆ ئەوەی بارگرانیی سەر هاوڵاتییان كەمببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی پڕۆژەیاسایەكی دڵخوازی سەدر و حەلبووسی ڕەتكردەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق پڕۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرابوو، وە پڕۆژەیاسایەكی…
Total
0
Share