ژمارەیەك بەرپرس دەستگیركران

بە تۆمەتی بردنی 2.6 ملیۆن لیتر نەوت، ژمارەیەك بەرپرس لە كەركوك دەستگیركران.

دەستەی دەستپاكی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دابەشكردن لە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی كەركوك دەستگیركراون.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاكیی عێراق، ئەو كاربەدەستانە دوو ملیۆن و 610 هەزار و 410 ملیۆن لیتر نەوتیان بە ناوی ئاوارەوە داوە بە كەسانی تر و لە ماوەی نێوان 1/12/2021 بۆ 18/1/2022 ئەو كارانەیان كردووە.

راگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، لە لیستی دابەشكردنی نەوتدا، پەنجەمۆری دووبارە هەبوون و ساختەكاری كراوە، ئەوەش دوای سەردانی لیژنەی لێكۆڵینەوە بۆ فەرمانگەی كۆچ و كۆچبەرانی كەركوك ئاشكرابووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە لە لێكۆڵینەوەدا دەركەوتووە ناوی ئەوانەی لە لیستی وەرگرتنی نەوتدا هەبوون، سەرجەمیان ساختەبوون و بە ناوی ئاوارەوە نەوتیان پێدراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوە چەند پولێكی پۆستەی بە ئاڵای كوردستانەوە بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

شێوازی بەڕێوەچوونی پرسە و ماڵئاوایی فەرماندە ئاكام عومەر راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share