وادەی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی زۆر نزیکە و ئەمەش یەکەم هەنگاوی چارەسەری کێشەکانە.

د. مەجید حەمەئەمین بەپرسی مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێر لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر رایگەیاند ،”ئێمە وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەیی هەموو رێکەوتنێکین، ئامادەی هەموو بەیەکەوەبوونێکین لە پێناو خەڵکی کوردستان و لەپێناو ئەوەی دەوڵەتانی هەرێمی و دراوسێ نەتوانن هەڕەشە لەسەر بوونی ئاڵاکەمان بکەن”.

وتیشی، “کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی زۆر نزیکە، ئەمەش دەبێتە یەکەم هەنگاوی چارەسەری کێشەکان”.

باسی لەوەش کرد،”ئێمە ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد پێشوازی لە تەرمی شەهید ئاکام دەکەین، ئەمەش پێشوازیکردنە لە قوربانیدانێکی زۆر پێشوازیکردنە لە رووبارێک خوێن کە میلەتی کورد و یەکێتیی بەخشیویانە”.

بابەتی پێشتر

"17 بە 60ی ئێسک شکێن" چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی دواتر

سکالۆنی: خولەک بە خولەک لەگەڵ یاریی کۆتاییدا دەڕۆین و ڕاگرتنی مباپێ ئەرکی تەنها یاریزانێک نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share