ئەو كتێبەی دوو ساڵە كازم ساهر ڕێگرە لە بڵاوكردنەوەی

كازم ساهر، گۆرانیبێژی دیاری عەرەب، قایل بوو بە بڵاوكردنەوەی ئەو كتێبەی لەبارەی ژیانی كۆمەڵایەتی و هونەرییەوە نووسراوە.

حسێن جەبار، برای كازم ساهر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردەوە، ماوەی دوو ساڵە كتێبێكی نووسیوە بە ناونیشانی “كازم ساهر و خێزانەكەی” كە لە زیاتر لە 400 لاپەڕە پێكدێت.

براكەی كازم نووسیویەتی، “كتێبەكەم بەوپەڕی ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و بابەتیبوونەوە نووسیوە و زیاتر لە 50 جار لەگەڵ كازم-دا دانیشتم تا كتێبەكەم تەواوكرد.”

حسێن جەبار ئاشكرایدەكات كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا كازم ڕێگەی نەدەدا كتێبەكە بڵاوبكرێتەوە، ئەوەش لەپێناو لەبەرچاوگرتنی هەستی هەندێك كەس، بەڵام ئێستا ڕەزامەندی نیشانداوە و كتێبەكە لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا بڵاودەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە.. ئەردۆغان لە كتێبێكدا باسی دادپەروەری و تیرۆر دەكات

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ 6ی ئەیلوول کتێبەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەناوی “جیهانێکی دادپەروەرانەتر لە توانادایە”…
Total
0
Share