منداڵێك بە تالاسیماوە چووە نەخۆشخانە و بە ئایدزەوە هاتەدەرەوە

منداڵێكی تووشبووی تالاسیما، دوای بردنی بۆ نەخۆشخانە و مانەوەی لە ژێر چاودێریی پزیشكیدا، تووشی ئایدز بووە.

زەینەب تەمەنی 12 ساڵە، لە نەخۆشخانەیەكی نەجەف هێڵدراوەتەوە و دواتر پشكنینی بۆ ئەنجامدراوە و ئەنجامەكان دەریانخستووە تووشی ئایدز بووە، ئەوەش كەسوكاری تووشی سەرسووڕمان كردووە.

كەسوكاری كچەكە دەڵێن، دوای وەرگرتنی خوێن و دەرمان لە نەخۆشخانە بە چەند رۆژێك، تەندروستیی زەینەب تێكچووە و پزیشك و كارمەندەكان پشكنینی تاقیگەییان بۆ ئەنجامداوە، دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی نەهێشتنی سیستمی بەرگریی لەشە و دووچاری ئایدز بووە.

رووداوەكە كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە، گشت ئەندامانی خانەوادەی كچەكە پشكنینیان بۆ كراوە و دەركەوتووە هیچیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نین. كاربەدەستانی تەندروستیی شارەكەش جەختدەكەنەوە كە ئامێر و كەرەستەكانی نەخۆشخانەكەیان پشكنیوە، سەرجەمیان پاكن و دەڵێن، “زیاتر لە 1400 تووشبووی تالاسیما لە هەمان نەخۆشخانە چارەسەر دەكرێن و كەسیان تووشی ئایدز نەبوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
Total
0
Share