لە رووداوێكی هاتوچۆدا چوار پێشمەرگە برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە بڵاویكردووەتەوە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری ( ھیۆندای ئەزێرا) لەسەر رێگەی نێوان كۆیە- هەولێر و نزیك گوندی گۆمەشین چوار سەرنشین برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كرا، شۆفێرەكە و سێ سەرنشینەكەی دیكەش پێشمەرگەن و لە كاتی گەڕانەوەیان بۆ شاری خانەقین ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە.

بابەتی پێشتر

پێشبینیدەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 110 دۆلار

بابەتی دواتر

جووتیارە نموونەیيەكەی هەڵەبجە كنگربەماسی دەداتە كونسوڵی فەرەنسا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share