ترامپ: هەنگاوەکانی ئاگربەست لە غەززە بەرەوپێشچووە و پێدەچێت بەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت

پڕۆسەی ئەنجامدانی ئاگربەست لە غەززە خێراتردەبێت و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت،”هەنگاوەکان زۆر نزیکن”.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی بەستنی ئاگربەستی غەززە بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و هەنگاوەکان زۆر نزیکن، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا ئەنجامبدرێت.

هاوکات، پڕۆسەی ئەنجامدانی ئاگربەستەکە، بە نێوەندگیریی وڵاتی قەتەر ئەنجامدەدرێت، کە لەماوەی رابردوودا میری وڵاتەکە لەگەڵ شاندێکی باڵای “ئیسرائیل و حەماس” کۆبووەتەوە و گفتووگۆ لەسەر بابەتەکە ئەنجامدراوە و رەشنووسێکی تایبەت بە ئاگربەستەکە نووسراوەتەوە.

بەپێێ زانیارییەکان، مەرجی سەرەکی بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە بریتییە لە ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی هەردوولا دەستگیرکرابوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 دەستیپێکرد، کە تیایدا دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و هەزارانی تریش برینداربوون.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی FBI بڕی ئەو نیتراتی ئەمۆنیۆمە ئاشکرا دەکات کە لە تەقینەوەکەی بەیروتدا تەقیەوە

حسان دیاب، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان ئەمڕۆ سێشەممە 29ی کانونی یەکەم، ئاشکرای کرد کە ڕاپۆرتێکی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی…
Total
0
Share