عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم بەبێ ئەو 400 ملیار دینارەش توانای دابینكردنی مووچەی هەیە و داواش دەكات ئەو پارەیەی بەغداد بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان خەرجبكرێت.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی یەكجاریی لەگەڵ عێراقدا دەوێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، حكومەتی عێراق بڕیاری دا بە ناردنی 400 ملیار دینار بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان.