دۆلار ئاستێكی تری تۆماركرد

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 151 هەزار و 150 دینار، دواتر بەهاكەی دابەزی بۆ 150 هەزار و 950 دینار، كە بەراورد بە دوێنێ هێشتا لە ئاستێكی بەرزدایە.

بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی بەهای دۆلار سەرباری ئەوەیە كە بانكی ناوەندی رایگەیاندبوو، لە ماوەی دوو هەفتەدا بەهای دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

پێشتر بانكەكە هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری گەڕاندبووەوە بۆ كەمیی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی و زۆریی خواست لەسەر ئەو دراوە بیانییە و جەختیكردبووەوە كە كۆمەڵێك رێكار دەگرێتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بەهای دراوەكان لە بازاڕدا.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی بەریتانیا: بەداخەوەین بۆ کۆچی دوایی ئاکام عومەر

بابەتی دواتر

"حەکیمی دەیناسێت" پلانی مەغریبە بۆ مباپێ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەری بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا %0.6 ی نرخەکەی لە دەستدا و یەک…
Total
0
Share