رەیان کلدانی: شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام زیانێکی گەورە بوو لە ئاسایشی کوردستان

رەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلییون لە پەیامێكی هاوخەمیدا کە بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر بڵاویکردەوە رایگەیاند، شەهیدبوونی زیانێکی گەورەبوو لە ئەمن و ئاسایشی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

رەیان کلدانی سەرۆکی بزووتنەوەی بابلییون بە بۆنەی شەهیدبوونی فەرماندە ئاکام عومەر پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ئاکام عومەرمان بیست کە ژیانی خۆی لە پێناو پاراستنی خاکی عێراق بەخشی”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “لەدەستدانی فەرماندە ئاکام زیانێكی گەورە بوو لە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە تایبەت کە دەستە راستی برا بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو”.

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا رەیان کلدانی رایگەیاندووە، “بەناوی خۆم و سەرجەم ئەندامانی بزووتنەوەی بابلییون پرسەنامەی خۆمان ئاراستەی برای ئازیز بافڵ جەلال تاڵەبانی و برایانی دیکەمان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کەسوکار و خۆشەویستانی دەکەین، سەری رێز و نەوازش دادەنەو‌ێنین بۆ ئازایەتی و قارەمانێتی ئێوە کە تا هەتایە دەمێنێتەوە”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

پۆستی بۆمبڕێژكراو فەرەنسا دەهەژێنێت

بابەتی دواتر

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی: 58 هەزار ئاوارەی عێراقی رووبەڕووی دۆخێکی قورس دەبنەوە    

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share