سەرۆكی هەرێم سەرەخۆشی لە هاوسەنگەر و كەسوكاری فەرماندە ئاكام دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكار، هاوسەنگەر و هاوڕێیانی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر دەكات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەكەیدا دەڵێت، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى كۆماندۆ ده‌كه‌م كه‌ دواى برينێكى سه‌خت و مانه‌وه‌ى مانگێك و سێ هه‌فته‌ له‌ژێر چاودێريى پزيشكيدا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ گيانى له‌ده‌ستدا.

دەشڵێت، “هاوخه‌م و هاوسۆزيانم و له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيان و هه‌مووان ببه‌خشێت”.

ئێوارەی ئەمڕۆ ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

لە رێکەوتی 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنێک لە سنووری تاوێر کەوە لەناوچەی پەڵکانە و زینانە لە گەرمیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانی داعش چەند بۆمبێکی چێنراو بە ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان تەقینەوە و لە ئەنجامدا فەرماندە ئاكام عومەر بە سەختی برینداربوو، مولازم زوھێر محەمەد شەھید بوو و حەوت پێشمەرگەی دیکەی ھێزی کۆماندۆی کوردستان برینداربوون.

لە دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی فەرماندە ئاکام بە مەبەستی چارەسەر گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ شەهیدبوو.

بابەتی پێشتر

حكومەتەكەی سودانی مۆڵەتی شەش مانگ دەداتە بەرپرسان

بابەتی دواتر

شێخ جەعفەر مستەفا: ماڵئاوایی لە فەرماندەیەک کە سامانی گەلێک بوو ئاسان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
Total
0
Share