قوباد تاڵەبانی سەردانی ئەمینداری یەكگرتوو دەكات

قوباد تاڵەبانی سەردانی سەلاحەدین بەهادین- دەكات و هەردوولا جەخت لەسەر باشكردنی ژیانی هاوڵاتییان و چارەسەركردنی گرفتەكان لەگەڵ حكومەتی ناوەند دەكەنەوە.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، ئەمڕۆ لە هەولێر سەردانی سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراقیان تاوتوێكرد و جەختیان كردەوە لە گرنگی پاراستنی مافی هاوڵاتییان و دابینكردنی خزمەتگوزاریی باشتر و چارەسەركردنی كێشەكان، هەروەها گرتنەبەری رێكاری دروست و گونجاو بۆ باشترکردنی بژێویی ژیانی هاوڵاتیان بە پێویستزانی، وەك ئەوەی لە راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

جەختیشكرایەوە لەسەر یەك دەنگی و یەكڕیزی لە رووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەكان و چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ پاڵپشت بە دەستور.

بابەتی پێشتر

ساڵی داهاتوو ئەگەر بودجەش پەسەندنەکرێت شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم خەرج دەکرێت

بابەتی دواتر

ئاسایشی دهۆک: رووداوەکەی ئەمڕۆ تیرۆریستی بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە

وەزیری پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، “دەرفەتێكی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێكخستنەوە و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان”. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share