نرخی دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزی.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرزترین ئاستی تۆماركرد و بەهای 100 دۆلار 150 هەزار دیناری تێپەڕاند، ئەمڕۆ بەهای دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە كەمتر لە 150 هەزار دینار ئاڵوگۆڕی پێدەكرێت.

لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 149 هەزار و 900 دیناری عێراقییە.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی كەمیی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی و زۆریی خواستەوە بوو، بەڵام بانكەكە جەختیكردەوە كە رێكار دەگرێتەبەر بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بەهای دراوەكان و لە رێگەی زیادكردنی فرۆشەوە، نرخەكان جێگیردەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موچەخۆرانی ڕەگەزنامەی هەرێم-یش بە لێبڕینەوە موچەی مانگی یەك وەردەگرن

بە بڕیارێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، فەرمانبەرانی به‌ڕێو‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بۆ لەمەودوا هاوشێوەی موچەخۆرانی هەرێم بە لێبڕینەوە موچە…
Total
0
Share