سودانی پلانی حكومەت بۆ هەژاران ئاشكرادەكات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، پلانی كابینەكەی لەبارەی كەمدەرامەتان و هەژارانەوە ئاشكراكرد.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە لەگەڵ جێگری سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقادا كۆبووەتەوە و بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەكەی، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە، “كاری لەپێشینەی حكومەت، گۆڕینی توێژی هەژارانە لە وەرگری هاوكارییەوە بۆ كەسانی كارای ناو بازاڕی كار”.

سەرۆك وەزیران دەڵێت، پڕۆژە جێبەجێدەكەن بۆ خستنەسەركاری گەنجان و كەمكردنەوەی بێكاری و پەرەپێدانی پرۆگرامی پاراستنی كۆمەڵایەتی و دەستكردن بە قۆناغی ئاوەدانكردنەوە و دروستكردنی سندوقی چاكسازی.

بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، سودانی بە شاندی میوانی وتووە، ئەنجومەنی وەزیران دەیەوێت بەپێی پێویستییە كۆمەڵایەتی و ئابورییەكانی هاوڵاتییان كاربكات و مەبەستییەتی توێژە هەژارەكان لە رێگەی پلانەوە بگۆڕێت لە وەرگری هاوكارییەوە بۆ كەسانی كارای ناو بازاڕی كار”.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سودانی لە كۆبوونەوەدایە

بابەتی دواتر

ئاراس محەمەد ئاغا: پارتی دوو ئیدارەیی دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share