ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆک: لە ڕۆژانی جەژندا هاتوچۆ ئاسایی دەبێت

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژندا ئاسایی دەبێت، هاوکات لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە “لەگەڵ ئاساییکردنەوەی هاتوچۆ هەموو جۆرە گردبوونەوە و قەرەباڵغییەک لە شوێنە گەشتیاریی و گشتییەکان قەدەغەیە”.

لە یەکێکی دیکە لە خاڵەکانی ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای دهۆکدا ئاماژە بەوەکراوە، کە نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت بە پێی ڕێنماییەکانی پێشوتر بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان.

ئەمڕۆ ٧ی ئایار، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، قەدەغەی هاتوچۆی لە ڕۆژانی جەژندا هەڵوەشاندەوە و دەسەڵاتی دایە پارێزگارەکان بۆ دەرکردنی بڕیار لە ڕۆژانی جەژندا.

بابەتی پێشتر

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق: لەگەڵ توركیا ڕێككەوتنمان نیە بۆ ئەنجامدانی چالاكیی سەربازی

بابەتی دواتر

فراكسیۆنی یەكێتی: بڕیارەكەی دادگا حوكمی پێشوەختەی پێوە دیارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share