منداڵێک لە کاتی یاریکردندا پەت لە ملی ئاڵا و گیانیلەدەستدا

دوای ئەوەی دوێنی شەممە منداڵێک لەکاتی یاریکردن بە پەتێک لە ملی ئاڵا و دۆخی تەندروستیی تێکچوو و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

گەنجێک بە ناوی رێکار کە ئامۆزای منداڵەکەیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دوێنێ شەممە خوشکی ئەو منداڵە نەخۆش بووە و دایکی بردوویەتییە نەخۆشخانە، لەو کاتەدا منداڵەکە لە خوێندنگە گەڕاوەتەوە وبەتەنها لەماڵەوە بووە یاری بەو پەتە کردووە کە سۆندەی ئاوی موغەزی خوشکەکەی پێبەستراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پەتەکە لە ملی منداڵەکە گیربووە و لەبەرئەوەی بەتەنها لەماڵەوە بووە نەیتوانیوە بیکاتەوە، تا ئەو کاتەی دایکی گەڕاوەتەوە و بەپەلە گەیاندوویەتییە نەخۆشخانە”.

باسی لەوەش کرد، “منداڵەکە تەمەنی 11 ساڵان بووە و خوێندکار بووە، بەهۆی نەمانی ئۆکسیجینەوە مێشکی لەکارکەوتبوو، بەڵام دڵی بە رێژەی 30% کاری دەکرد، تا ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەیەکی کارەبا لە پیرەمەگرون بە بڕی 127 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “به‌بڕی زیاتر له‌ (127) ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنووری ناحیەی پیرەمەگرون جێبه‌جێده‌كرێت”. له‌چوارچێوه‌ی…
Total
0
Share