لە هەولێر دوا مۆڵەت دەدرێتە كۆمپانیاكانی ئێڵ پی جی

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، داوا لە هەموو ئەو كۆمپانیانە دەكەین كە لە بواری LPG كاردەكەن لە سبەینێوە سەردانی پارێزگای هەولێر بكەن.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە ئەو كۆمپانیایانەی لە بواری ئێڵ پی جی كاردەكەن سەردانی پارێزگا بكەن و خۆیان ناونووس بكەن و ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشانی كۆمپانیا دەبنێن كە لە چ بوارێكی سیستمی LPGدا كاردەكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ماوەی یەك هەفتە مۆڵەت دراوە بە كۆمپانیاكانی بواری LPG بۆ ئەوەی لیژنەی تایبەت سەردانیان بكەن و بابەتی ڕێگە پێدانیان تاوتوێبكرێن.

بابەتی پێشتر

لیژنەی پێشمەرگە: دەبێت هاوشێوەی فەرمانبەران دەرماڵە بۆ پێشمەرگە خەرجبكرێت

بابەتی دواتر

رۆژنامەنووسێك بە تۆمەتی تێوەگلان لە "كەیسێكی دزی" دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share