نرخی دۆلار چی لێدێت؟

بانكی ناوەندی دەڵێت، “لە ماوەی دوو هەفتەدا بەهای دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ دۆخی ئاسایی” و هۆكاری بەرزبوونەوەكەی ئاشكرادەكات.

ئیحسان یاسری راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، گرفتی نرخی فرۆشتنی دۆلار پەیوەستە بە كەمیی خستنەڕووەوە، بۆیە بانكی ناوەندی سەكۆیەكی دامەزراندووە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بانكەكان داواكاریی كڕینی دۆلار پێشكەشبكەن.

بەپێی وتەی یاسری، بە زیادكردنی خستنەڕووی دۆلار، دۆخی بازاڕ ئاسایی دەبێتەوە و بەهای دۆلار لە ماوەی دوو هەفتەدا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی.

راوێژكاری بانكی ناوەندیی عێراق وتیشی، “پێشتر بانكەكان داواكارییان بۆ كڕینی دۆلار پێشكەش بە بانكی ناوەندی دەكرد و راستەوخۆ سەردانی بانكەكەیان دەكرد و دۆلاریان بەدەستدەهێنا، بەڵام ئێستا لە رێگەی سەكۆیەكەوە داواكاری پێشكەشدەكەن دواتر بانكی ناوەندی وردبینی بۆ داواكارییەكە دەكات، ئەوەش هەندێك كاتی پێویستە”.

بابەتی پێشتر

سبەینێ بۆرییە شووشەكەی هەولێر دەگۆڕدرێت بۆ كاربۆن ستیل

بابەتی دواتر

لیژنەی پێشمەرگە: دەبێت هاوشێوەی فەرمانبەران دەرماڵە بۆ پێشمەرگە خەرجبكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی رووی لە دابەزین کردەوە. لە ئێستادا بەهای 100…
Total
0
Share