پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا پشوویان وەرنەگرت

نەخۆشخانەی هیوا

پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا سەرەڕای پشووی فەرمی، ئەمڕۆ لە خزمەتکردن بەردەوام بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە لەبەر تایبەتمەندیی نەخۆشەکانیان و پێویستی بەردەوامی چارەسەر بۆیان، سەرەڕای پشووی فەرمی، لە خزمەتکردن بەردەوام بوون.

پێشتر نەخۆشخانەكە بڵاویكردەوە سەرەڕای ئەوە لە رۆژانی 12/25 تا 1/1 پشووی فەرمییە لە دامودەزگاكاندا، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی نەخۆش رۆژانی دووشەممە 12/26 و چوارشەممە 12/28 دەوامی فەرمی دەكەن.

روونیشیكردەوە، وەك هەمیشە بەشی فریاكەوتنی خێرای نەخۆشخانەی هیوا 24 كاتژمێر كراوە دەبێت، لە سەرجەم بەشەكانی دیكەدا پزیشك و كارمەندانی ئێشكگر 24 كاتژمێر لە ئەركی فەرمیدا دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبه‌ینێ ده‌وامى خوێندكارانى هەردوو زانكۆى سلێمانى و پۆلیتەکنیک ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ده‌رگاى بەشە ناوخۆییەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان كرانه‌وه‌ و له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌وام لە زانکۆكانی سلێمانی و پۆلیتەکنیک دەستپێدەکاتەوە.…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و بریندارکردنی دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی سێ تۆمەتباری دەستگیرکرد کە هێرشیان کردبووە سەر کەسێک و برینداریانکردبوو. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share