پێنج ژن بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركران

به‌ تۆمه‌تی‌ دزیكردن له ‌چه‌ند دوكانێكی‌ زه‌ڕه‌نگه‌ر له ‌ناوبازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌، پێنج ژن دەستگیركران.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەڵێت، “مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ، پێنج تۆمه‌تباریان به‌ تۆمه‌تی‌ دزیكردن له‌ چه‌ند دوكانێكی‌ زه‌ڕه‌نگه‌ر له ‌ناوبازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی ده‌ستگیركرد”.

ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان، دوای‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی دێت بەوەی كه‌ له‌ ناوبازاڕی‌ ئاڵتوونفرۆشان دزیكراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن ‌و “له ‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به ‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌”.

تۆمه‌تباره‌كان ژنن و چواریان به ره‌گه‌زنامه‌ عه‌ره‌بن‌ و پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌ و پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دیكه‌ ده‌ستگیركراون، وەك پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد و راشیگەیاند، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌ یاسای‌ سزادان راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتبار کە ئامێری دۆزینەوەی شوێنەواریان ساغکردووەتەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

مەلا نەجمەدین: هەندێك پیاو حەرامە ژن بهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share