لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دوو تۆمەتبار ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەوە و یەكێك لە تۆمەتبارەكان كوژرا و ئەوەی دیكەشیان برینداربوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەكانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەر هەوڵی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباریان لە گەڕەكی تلكەبەری زاخۆ داوە، بەڵام تۆمەتبارەكان ڕووبەڕووی هێزەئەمنییەكان بوونەتەوە و بەهۆیەوە یەكێك لە تۆمەتبارەكان كوژراوە و ئەوەی دیكەشیان برینداربووە.