جارێكی دیكە پادشای بەریتانیا هێلكەباران كرا

بۆ جاری دووەم لە كەمتر لە مانگێكدا چارلزی سێیەم پادشای بەریتانیا رووبەڕووی هێلكەباران كردن بووەوە لەكاتی سڵاوكردنیدا لە جەماوەر.

پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن بیستەكانی دەستگیركردووە بە گومانی پەلامارەكەی سەر پادشا و هێلكەبارانكردنی لەمیانەی سەردانیكردنی ناوەندی شارۆچكەی لۆتۆن، كە دەكەوێتە 46 كیلۆمەتر لە باكووری لەندەن، بەپێی ئەسۆشیەتد پرێس.

تۆمارێكی ڤیدیۆی دەریدەخات كاتێك شا چارلز تەوقە لەگەڵ ئەو كەسانەدا دەكات كە بۆ سڵاوكردن لێی لەبەردەم بینای شارەوانیی ناوچەكەدا كۆبوونەتەوە، رووبەڕووی دۆخێكی نەگونجاو دەبێتەوە، بەهۆیەوە پاسەوانانی دەیگوازنەوە بۆ شوێنێكی دیكە بەمەبەستی تەواوكردنی تەوقەكردنەكەی لەگەڵ ئامادەبووان.

لەوەتەی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكراوە دوای كۆچی دوایی شاژنە ئەلیزابێسی دووەم لە ئەیلولی رابردوو، چارلزی سێیەم چەندین سەردانی بۆ ناوچەكانی بەریتانیا ئەنجامداوە.

بەر لە كەمتر لە مانگێك پۆلیس گەنجێكی تەمەن 23 ساڵی دەستگیركرد دوای هەڵدانی چەند هێلكەیەك بە ئاراستەی چارلز و كامێلا-ی هاوسەری لەمیانەی سەردانێكیاندا بۆ شاری یۆرك لە باكووری رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەک: لە هەر شەوێکدا مێشک 100 جار زەنگی هەستان لە خەو لێدەدات

بابەتی دواتر

ئازاری لایەكی سەرت هەیە؟ رەنگە ئەم خۆراكانە هۆكاربن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەمەنی فەیسبووک بووە 20 ساڵ

ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی وەک سەکۆیەک بۆ گەنجان دروستکرا 20 ساڵی تەمەنی تێپەڕاند، ئەرکەکەشی لە تەنها بوونە شوێنێکی کۆبوونەوەی…
Total
0
Share