دەزگا ئەمنییەکانی میسر دایک و کوڕێکیان دەستگیرکرد کە 333 داوای یاساییان لە دژ تۆمارکراوە و سزای 91 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، “لە قاهیرەی پایتەختی میسر دایک و کوڕێک دەستگیرکراون کە بە هەردووکیان 333 داوای یاساییان لە دژ تۆمارکراوە و سزای 91 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە”.
ئاماژەیان بەوەش کردووە، “دایکەکە 92 دۆسیەی لە دژ بووە، لە دوای بەسەرداساغبوونەوەیان سزای 20 ساڵ و چوار مانگی بەسەردا سەپێندراوە، کوڕەکەشی 241 دۆسیەی هەبووە و سزای 71 ساڵ و پێنج مانگی بەسەردا سەپێندراوە”.
ئاشکراشیان کردووە، “دایک و کوڕەکە لە دەستی پۆلیس هەڵاتوون و دواتر لە یەکەیەکی نیشتەجێبووندا توانراوە بەیەکەوە دەستگیربکرێن”.