قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی بازرگانیی سعودییەدا کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەفدی سعودییەدا، جەختمان لە پێویستیی بەهێزترکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان و سعودییە کرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەفدێکی بازرگانیی سعودییە بە سەرۆکایەتیی محەمەد سلێمان ئەلعسیری، کۆنسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە باسمان لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی، ئامادەیی خۆم و ئیدارەی خۆجێیی سلێمانیشمان بۆ هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانی سعودیی دەربڕی.

وتیشی، جەختمان لە پێویستیی بەهێزترکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان و سعودییە کرد، کە لەم رێگەیەوە دەتوانرێت ئاستی پەیوەندیی ئابوری و بازرگانیی نێوان هەردوولا گەشەی زیاتری پێبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکێتی نابێتە بەشێک لە پەرتەوازەکردنی زیاتری عێراقییەکان و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی و “دەمانەوێت…
Total
0
Share