عێراق چەند جۆر ئۆتۆمبێل دروستدەكات و نرخیان چەندە؟

حكومەتی عێراق، جۆر و نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئاشكرادەكات كە لە ناوخۆدا دروستدەكرێن.

دسكایب و بایك و پیجۆ، ئەو سێ جۆرەی ئۆتۆمبێلن كە كۆمپانیای گشتیی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە عێراق دروستیاندەكات و تا ئێستا 120 ئۆتۆمبێل ئامادەكراون بۆ فرۆشتن و لە كۆگاكانی كۆمپانیای گشتیی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكاری دانراون.

بەپێی لێدوانی ناهز ساڵحی بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكان، عێراق سێ جۆر ئۆتۆمبێل دروستدەكات كە بریتین لە بایك، دسكایب و پیجۆ بابل.

ئەو كاربەدەستە دەڵێت، “ئۆتۆمبێلی بایك كە لە بنەڕەتدا چینییە، لە عێراق دروستدەكرێت و تایبەتمەندیی نوێ و تەكنەلۆجیای پێشكەوتوو، هەروەها مەرجی سەلامەتی و توندوتۆڵی لەخۆدەگرێت و خواستی زۆری لەسەرە”.

پێشتر خالد بەتال نەجم وەزیری پیشەسازیی عێراق رایگەیاندبوو، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران فەرمانیكردووە ئۆتۆمبێلی زیاتر دروستبكەن و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە عێراق دروستكراون بفرۆشرێن.

بەپێی زانیارییەكان، نرخی ئەو ئۆتۆمبێلانەی عێراق دروستیاندەكات، بەپێی جۆر و تایبەتمەندیی ئۆتۆمبێلەكان دەبێت و لە نێوان پێنج بۆ 12 هەزار دۆلاردا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو زەویانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت

بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بەو پارچە زەویانەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت. نووسینگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share