ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئەلبینیزمە

ساڵانە رۆژی 13ی حوزەیران لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی ئەلبینیزم دانراوە، ئەلبینیزمەکان ئەو کەس و ئاژەڵ و رووەکانە دەگرێتەوە کە میلانینی پێستیان زۆر کەمە یان هەر نیانە.

ئەلبینیزم حاڵەتێکی بۆماوەییە کە لە ئاژەڵ و مرۆڤدا دەردەکەوێت، ئەوەش بەهۆی نەبوونی میلانین بەشێوەی زگماکی لەو کەس یان ئاژەڵانەدا، ئەو ئاژەڵ یان کەسەی ئەم حاڵەتەی هەیە پێیدەوترێت “ئەلبینۆس”.

زۆرینەی ئاژەڵەکانی ئەلبینیزم رەنگی چاویان پەمەیی یان سوورە، ئەوەش بەهۆی نەبوونی رەنگ لە ئیریسدا کە رێگە بە خوێنبەرەکانی تۆڕی چاو دەدات کە دیار بن، زۆرینەی ئەو کەس و ئاژەڵانەی ئەلبینۆسن مەترسیی تەندروستییان لە کەسانی ئاسایی زۆر زیاترە، بەتایبەت نەخۆشیی شێرپەنجەی پێست بەهۆی نەپارێزراوییان لە تیشکی سەروو بنەوشەیی.

ئەلبینیزم لە رووەکیشدا هەیە و بەهۆیەوە رێژەیەکی یەکجار کەم لە کلۆرۆفیل لە رووەکەکەدا هەیە، ئەمەش هەلی مانەوەی کەمتر دەکاتەوە.

ئەلیبینیزم لە ئاژەڵەکاندا هەلی مانەوەیان یەکجار کەمدەکاتەوە، بۆ نمونە ماسیی ئەلبینیزم ماوەی مانەوەی کەمترە لە 24 کاتژمێر.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان لە جیهاندا بەشێکی زۆری ئەلبینیزمەکان لە تەمەنی 30 بۆ 40 ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی پێستەوە گیانلەدەستدەدەن.

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح روونکردنەوە لەبارەی نەخۆشییەکەی کازم فاروق دەدات

بابەتی دواتر

بەهۆی سوتانی ماڵەکەیانەوە دایکێک و سێ منداڵی گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share