كەشناسیی هەرێم : پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێك كات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێكی كەم و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و سبەینێ شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان هەندێك كات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی هەولێر و دهۆك.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا وەكو 2 پلە نزمدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشتر

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

دهۆك: 15 پلەی سیلیزی

كەركوك : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی كوردستان: بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی زیان لە ژنان دەدات

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە: ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و پەسەندكردنی بودجە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share