(ڤیدیۆ) ئیسپانیا و ژاپۆن گه‌یشتنه‌ (16) و ئه‌ڵمانیا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌رلین

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی پێنجه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ژاپۆن و ئیسپانیا به‌ پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی (16) به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ‌له‌ یاریگای (استاد الخلیفه‌ الدولی‌) سێیه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر ژاپۆن ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی سامورای ژاپۆنی کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی “لارۆخا” له‌ خوله‌کی 12 له‌لایه‌ن ئه‌لڤارۆ مۆراتا-وه‌‌‌ تۆمارکرا، گۆڵه‌کانی ژاپۆن له‌ خوله‌که‌کانی 48 و 51 له‌لایه‌ن ڕیتسو دوان، ئاوۆ تاناکا-وه‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر‌ به‌ دوو گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی کۆستاریکای برده‌وه‌‌.

گۆڵه‌کانی ئه‌ڵمانیا له‌ خوله‌که‌کانی 10، 73، 85، 91 له‌لایه‌ن سێرج گنابری، کای هاڤێرتز (دوو گۆڵ)، فولکروگه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی کۆستاریکا له‌ خوله‌که‌کانی 58، 70 له‌لایه‌ن تیخیدا و ڤارگاسه‌وه‌ تۆمارکران

به‌پێی کۆتا ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌م، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ و ئیسپانیا‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی چوار خاڵ به‌ پله‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م بۆ قۆناغی (16)ی مۆندیالی قه‌ته‌ر سه‌رکه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌ڵمانیا و کۆستاریکا ماڵئاواییان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌که‌ کرد.

له‌ قۆناغی (16)دا ئیسپانیا ڕووبه‌ڕووی مه‌غریب ده‌بێته‌وه‌، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن به‌رامبه‌ر به‌ کرواتیا یاری ده‌کات.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای هەولێرەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماڵێك لە ئاكرێ بە تەواوی سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share