حكومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكات

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویكردووەتەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی 12ی ئەمساڵ دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە تێیدا هاتووە، فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەت ئاگاداركراوەتەوە دەست بە پارەداركردنی بانكەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی بكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بانكەكان سەرجەم ڕێكارەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ئەمساڵی فەرمانبەران لەسەرجەم پارێزگاكاندا دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەكەی توركیا لە هەرێم و چەند پارێزگایەكی عێراق هەستیپێكراوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو بومەلەرزەیەی ئەمشەو توركیای گرتەوە لەلایەن دانیشتووانی هەرێم و هەندێك پارێزگای ترەوە هەستیپێكراوە. وەزارەتی…
Total
0
Share