وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی گەندەڵییەوە دەیان کەسمان لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دەیان کەس لەسەر گەندەڵی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، لیژنەی لێکۆڵینەوەمان پێکهێناوە و رێککارمان گرتووەتە بەر و چاوپۆشیش لە کەس ناکەین لەهەر ئاستێکدا بێت”.
باسی لەوەش کرد، “گەندەڵی تەنها گەندەڵی پارە نییە، بەڵکو دەستکاریکردنی نمرە، زیانگەیاندن و دەستکاریکردنی موڵکی وەزارەت گەندەڵییە”.
سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ وتی، “پێشنیاری خۆمان بە ئەنجومەنی راژە داوە و دوای دیراسەکردنیان بڕیاری لەبارەوە دەدەن”.