تویژینەوەیەک: وێبینارەکان توانای بیرکردنەوە و داهێنان کەمدەکەنەوە

توێژینەوەیەکی نوێ کاریگەریی کۆبوونەوە و کۆنفرانسە ئۆنلاینەکان لەسەر کەمکردنەوەی توانای داهێنان ئاشکرادەکات، لەکاتێکدا ئەو شێوازە کۆنفرانس و کۆبوونەوانە لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ناو وڵاتانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو پشتی پێدەبەسترێت.

تویژینەوەکە باسلەوەدەکات، ئەو جۆرە کۆبوونەوە و کۆنفرانسانە کاریگەریی لەسەر بەرهەمی بیرۆکە و داهێنانی نوێ دەبێت لەڕێگەی ئەو کردارەی پێیدەوترێت “باهۆزی بیرەوەری”، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە ڕێگرە لە گواستنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکەکان بەشێوەیەکی کردەیی لەنێوان بەشداربوواندا.

تویژینەوەکە لەسەر هەزار و 500 کەس ئەنجامدراوە، کە لەڕێگەی ڤیدیۆ و وێنەوە داوایانلێکراوە بیرۆکەی نوێیان پێبدەن، توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا هەزار و 490 کەس لەوانە لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن لە ئەوروپا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا دانراون.

دەرکەوتووە ئەوانەی لەڕێگەی ئۆنلاینەوە تێکڕای ئاستی بەرهەمیان %7.43 بووە لەکاتژمێرێکدا، بەڵام ئەوانەی بە کردەیی کاریانکردووە بەرهەمیان 8.58% بووە لە کاتژمێرێکدا.

سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێن، کۆنفرانس و کارکردن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە توانای وردبینیی کەسەکە کەمدەکاتەوە بەهۆی سەرقاڵبوونی بە سەیرکردن و چاودێریکردنی سکرینەکەی بەردەمی ئەمەش توانای بیرکردنەوە و وردبینیان کەمدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share