پەرلەمانتارێك: هەولێر و بەغداد ڕێكبكەون مانگانە یەك ملیار دۆلار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی حكومەتی عێراق كە ئامادەكراوە تایبەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد، پێشنیازی پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی هاوبەش كراوە و جەختیشدەكاتەوە ئەگەر هەردوولا پابەندی رێككەوتنەكان بن مانگانە زیاتر لە یەك ملیار دۆلار لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی كارنامەكەی حكومەتی عێراق كە ئامادەكراوە دەبێت لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوولا بۆ چارەسەركردنی پرسی نەوت و كێشە داراییەكان پێكهێندرێت و هەمان لیژنە كاربكەن بۆ ئامادەكردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای نەوت و گاز.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 بەپێی خەمڵاندنەكان 150 بۆ 200 ترلیۆن دینارە و پشكی هەرێم ئەگەر بە 14%ش بخەمڵێندرێت دەگاتە نزیكەی 21 بۆ 28 ترلیۆن دینار و پشكی هەرێم بۆ هەر مانگێك دەگاتە زیاتر لە یەك ملیار دۆلار.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی زانیاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، “ئەگەر هەرێم و بەغداد لەسەر كێشە هەڵپەسپێدراوەكان رێككەوتن بكەن و پابەندبن حكومەتی عێراق هەر قەرزێك وەربگرێت ئەوا هەرێمی كوردستانیش لەو قەرزە پشكی دەبێت”.

بابەتی پێشتر

ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەیكات گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی زێڕین

بابەتی دواتر

فازڵ حاجی: بەكارهێنانی مۆبایل شۆفێرێكی لە شەقامی120 مەتریی هەولێر كردە دەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share