محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
كەمێك لەمەوبەر محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە لایەن ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێكرا.
بڕیارە سودانی چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كاربەدەستانی ئەو وڵاتەدا بكات و بەپێی زانیارییەكان، هەردوولا پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئێران تاوتوێدەكەن.