کەشناسی: لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان بارانبارین لە سبەینێوە دەستپێدەکاتەوە و لە ڕۆژی چوارشەممەدا بارانبارین هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

هەروەها سبەینێ سێشەممە، ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دابارین دەستپێدەکات سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم بەشێوەی تاوەباران و بروسکە  پاشان نمەباران زۆربەی ناوچە کانی هەرێم دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان، بۆ رۆژی چوارشەممە دابارین تەواوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

لە گەڕانیدا بۆ ئاڵتوون بەردێکی زۆر بەنرختری دۆزییەوە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی دوو ساڵی رابردووی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقەكەرێك لە سلێمانی دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان دەستگیركردووە كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو. بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی…
Total
0
Share