زیاد جەبار: پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەو رۆژەوە ئەژماردەكرێت كە راگیراوە

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و جەختیشدەكاتەوە، “پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەو ڕۆژەوە ئەژماردەكرێت كە ڕاگیراوە”.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەرەتای ئەم خولەی پەرلەمانەوە داوامانكردووە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە بە نایاسایی لە ساڵی 2016ەوە راگیراوە دەستپێبكاتەوە و پێویستە پلەبەرزكردنەوە سەرجەم فەرمانبەران بگرێتەوە و ناكرێت مەرجدار بكرێت یاخود جیاكاریی بكرێت و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران مافی خۆیانە بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان پلەبەرزكردنەوەیان بۆ بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، راپۆرتێك سەبارەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین و دەبێت وەزیری دارایی ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بێت و باس لەو بابەتانە بكرێن كە ڕەهەندی داراییان هەیە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان جەختیكردەوە، “دەبێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان لەو رۆژەوە ئەژماربكرێت كە راگیراوە، چونكە مافێكی یاسایی و ئاسایی مووچەخۆرانە”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مێسی و فێرناندێز هیوایان بۆ ئه‌رجه‌نتین گه‌ڕانده‌وه‌

بابەتی دواتر

هەنگاریا زیاتر لە یەك ملیۆن پەنابەری ئۆكرانی وەردەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share