دوو یاریزانی مانچستەر یونایتد داوای دەستبەرداربوونیان کردووە

پۆگبا و لینگارد داوای دەستبەرداربوونیان لە یانەی مانچستەر یونایتد کردووە

بەهۆی بەشدارینەکردنیان لە پێکهاتەکانی ئەم وەرزە، دوو یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد داوای دەستبەرداربوونیان لە ئیدارەی یانەکە کردووە.

پاتریس ئێڤرا، ئەستێرەی پێشووی مانچستەر یونایتد بە تۆڕی سکای سپۆرتی ڕاگەیاندووە، ” هەڵوێستی پاول پۆگبا بەرانبەر مانچستەر یونایتد ڕوون و ئاشکرایە، لە ڕابردوودا داوای دەستبەرداربوونی کرد و ئیدارەی یانە بەردەوامییان پێدا، لە ئێستادا بە پێویستی دەزانم ڕێزی بڕیاری یانەکەی بگرێت، پێموابێت چانسێکی مەزنی دیکەی لەبەردەمدایە”.

تۆڕی تیم تۆڵکی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە ڕابردوودا پۆگبا داوای ڕۆیشتن و دەستبەرداربوونی کردووە و تاوەکو ئەم ساتە مکوڕە لەسەر بۆچوونەکانی، نەک هەر ئەم یاریزانە، بەڵکو جیسی لینگاردی هاوڕێی بەهەمان شێوەی داوای دەستبەرداربوونی کردووە.

لەم وەرزەدا 2020/2021 دوو یاریزانی ناوبراو بەهۆی پێکان و دابەزینی ئاستیانەوە لە پێکهاتەی سەرەکی ڕێد دێڤلز دوورخراونەتەوە، سۆڵشایەر هەوڵدەدات بە یاریزانی دیکە پێگەکانیان پڕبکاتەوە، کە ئەوەش دووانەی ناوبراوی بێزار کردووە.

پۆگبا لە هاوینی 2016وە پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کردووە، 177 یاریکردووە و 34 گۆڵی تۆمارکردووە و 35 گۆڵی ڕەخساندووە، لە بەرانبەردا لینگارد 209 یاری ئەنجامداوە و 33 گۆڵی تۆمارکردووە و 20 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

لە ئینگلتەرا چێڵسی بووەتە جێی مەترسی زەبەلاحەکان

بابەتی دواتر

فرۆشتنی مێسی بڕیارێکی دروستە؟ سەرۆکی کاتیی بارسا وەڵامێکی چاوەڕواننەکراو دەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالڤێس گیرا

یانەى پوماسی مەکسیکی پاش دەنگۆی گیرانی ئالڤێس، گرێبەستەکەى هەڵوەشاندەوە. پۆلیسی بەرشلۆنە بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێک لە…
Total
0
Share