راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووی بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، “ئەمشەو هەندێكجار ئاستی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە و هەورەتریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی”.

بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،” كەشی ئێستای هەرێمی كوردستان بە گشتیی ئاسمان هەوری تەواو و باراناوییە لە زۆربەی ناوچەكان بارانبارینی پچڕپچڕ و لێزمە دەبارێت”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “پێشبینیدەكرێت بۆ ئەمشەو بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی بەردەوام بێت و هەندێكجار ئاستی بارانبارین دەگۆڕێت بۆ بارانی بە لێزمە و هەورەتریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و لە زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای دهۆك ئەگەری بارانبارین زیاترە”.

بابەتی پێشتر

500 هەزار كەس سەردانی پێشەنگای نێودەوڵەتیی كتێبیان لە سلێمانی كردووە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مێسی و فێرناندێز هیوایان بۆ ئه‌رجه‌نتین گه‌ڕانده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share