(ڤیدیۆ) مێسی و فێرناندێز هیوایان بۆ ئه‌رجه‌نتین گه‌ڕانده‌وه‌

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌کسیک تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ‌له‌ یاریگای (استاد لوسێل‌) دووه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیک ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی “سه‌ماکه‌رانی تانگۆ” کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی ئه‌رجه‌نتین له‌ خوله‌که‌کانی 64، 88 له‌لایه‌ن لیۆ مێسی و ئینزۆ فێرناندێزه‌وه‌‌‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ کۆکردنه‌وه‌ی سێ خاڵ بۆ‌ پله‌ی دووه‌‌می گرووپی سێیه‌م سه‌رکه‌وت، له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا پۆڵه‌ندا به‌ چوار خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌مدایه‌ و سعوودیه‌ سێ خاڵی هه‌یه‌ و به‌ جیاوازی گۆڵ به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین ده‌که‌وێته‌ پله‌ی سێیه‌مه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

زیاد جەبار: پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لەو رۆژەوە ئەژماردەكرێت كە راگیراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share