ئومێد خۆشناو: ئاو بەرزبووەتەوە بەڵام لافاو دروستنەبووە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دەڵێت، لە چەند شوێن و گەڕەكێكی شاری هەولێر ئاو بەرزبووەتەوە، بەڵام لافاو دروستنەبووە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەبارەی بارانبارین و مەترسیی دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێر رایگەیاند، “لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە پارێزگای هەولێر 30 ملم بارانباریوە، بەڵام بەهۆی ئامادەكارییەكانی چەند مانگی رابردووی پارێزگای هەولێرەوە لافاو دروستنەبووە، تەنها لە چەند گەڕەكێكی ناوشاری هەولێر و چەند شوێنێكی دەرەوەی شار ئاو بەرزبووەتەوە”.

وتیشی، بەرزبوونەوەی ئاو لە هیچ جێگەیەك نەبووەتەهۆی روودانی لافاو و كارەكانیان بە باشی رۆیشتوون.

بابەتی پێشتر

كوردێك سەری یاریزانانی مۆندیال "چاكدەكات"

بابەتی دواتر

بە ڤیدیۆ.. دیمەنی گڕگرتن و تەقینەوەی تاوەرێكی پەیوەندیكردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان…
Total
0
Share