باپیر كا مەلا: بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە باشتركردنی بژێویی هاوڵاتییان كردەوە

سكرتێری پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان جەخت لە كاركردنی پێكەوەیی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان كرایەوە و دەشڵێت، ” لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە باشتركردنی بژێویی هاوڵاتییان كردووەتەوە”.

باپیر كا مەلا سكرتێری پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە كۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان كە لە هاوینەهەواری دوكان ئەنجامدرا جەخت لە كاركردنی پێكەوەیی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان كرایەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە باشتركردنی بژێویی هاوڵاتییان كردەوە و ئەركی هەموو لایەكمانە كە كار بۆ باشتركردنی بژێویی هاوڵاتییان لەم قۆناغەی ئێستادا بكەین”.

بابەتی پێشتر

لە دهۆك بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

كەمكردنەوەی نرخی ئینتەرنێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە؟<br>روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەو هەڵانەی لە هەڵبژاردنەکانی…
Total
0
Share