كەشناسیی هەرێم: بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتيی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ شەپۆلێكی چڕی بارانبارین سەنتەری شارەكان دەگرێتەوە و لەسەر لوتكەی چیا بەرزەكانیش بەفردەبارێت و پلەكانی گەرماش نزمدەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت بە درێژایی كاتەكان لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و شەپۆڵێكی بارانبارینی چڕ سەرتاپای ناوچە جیاجیاكان دەگرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “سەنتەری پارێزگاكان و زۆربەی ناوچەكانی دیكە بارانبارینی بە لێزمە و هەورە تریشقەیان دەبێت هەندێكجار لە كاتی بارانباریندا بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دروستدەبێت و لە سەر لوتكەی چیا بەرزەكانیش بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتیی هەوری تەواو دەبێت هەورە تریشقە و بارانبارینی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاكان دەبارێت.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر / 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی / 18 پلەی سیلیزی

دهۆك / 12 پلەی سیلیزی

كەركوك / 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە /17 پلەی سیلیزی

زاخۆ /12 پلەی سیلیزی

سۆران /13 پلەی سیلیزی

گەرمیان / 20 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

شارەوانیی هەولێر: سەرجەم تیمەكان لە ئەركدان بۆ خاوێنكردنەوەی ڕێرەوە ئاوییەكان

بابەتی دواتر

بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی دهۆك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share