بانكی ڕافیدەین لە عێراق بڵاویكردووەتەوە، 50 ملیۆن دینار بە قەرز دەداتە ئەو كەسانەی كە خانوو و شوێنی نیشتەجێبوون دروستدەكەن و سوودمەندبووش دەتوانێت بە 10 ساڵ قەرزەكە بگەڕێنێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە كە ئەمڕِۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، قەرزەكە دەدرێتە فەرمانبەران، خانەنشینان و هاوڵاتییان كە تەواوی ئەو 50 ملیۆن دینارەش بە یەكجار خەرجدەكرێت.
بانكەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو قەرزە بە 10 ساڵ وەردەگیرێـتەوە و ڕێژەی قازانجی كە دەخرێتە سەر قەرزەكە 5% دەبێت.