لەتیف نێروەیی: یەكێتی دەیەوێت سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە بڕیارە چارەنووسسازەكاندا بەشداربن

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێمی كوردستانە و جەختیشدەكاتەوە، “یەكێتی دەیەوێت سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە بڕیارە چارەنووسسازەكاندا بەشداربن”.

لەتیف نێروەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆبوونەوەی لوتكەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر بانگێشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە كە ئامانجی سەرجەم ئەو هەنگاوانەی چارەسەركردنی كێشەكان و یەكخستنی نێَوماڵی كوردە و پێشتر پەیام و نیگەرانییەكانی یەكێتی بە سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دراوە.

ئەو سەركردایەتییەی یەكێتی جەختیكردەوە، “یەكێتی دەیەوێت سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە بڕیارە چارەنووسسازەكاندا بەشداربن”.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر سەرجەم تیمەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

پێدانی 50 ملیۆن دینار بە قەرز راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share