پۆلیسی كەركوك ڕوونكردنەوە لەبارەی بوونی میت لە شارەكە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بوونی میت لە پارێزگاكە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت نووسراوەكە ساختەیە.

پۆلیسی كەركوك لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو نووسراوەی بەناوی کاروباری ناوخۆیی کەرکوک بڵاوکراوەتەوە لەبارەی بوونی میتی تورکی لەنێو شارەکە ساختەیە.

جەختیشی كردووەتەوە، بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە نووسراوانە بەپێی یاسا سزای لەسەرە و پۆلیسی کەرکوک بەمافی خۆی دەزانێت ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر.

شەوی رابردوو، پەیجێکی نزیک حەشدی شەعبی نووسراوێکی کاروباری ناوخۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا باس لەبوونی 10 ئۆتۆمبێلی میتی تورکی دەکات لە پارێزگای كەركوك.

بابەتی پێشتر

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوە لەبارەی رووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ بڵاودەکەوە

بابەتی دواتر

حەبێکی ڕەنگ سەوزی بکوژ.. هەزار جار لە مۆرفین بەهێزترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share